بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دەسبەسەرداگرتن و ناسکردنی فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دوژمن لە ناوچەی گشتیی مانۆڕ و تێکهەڵچوون و تێکشکێندرانیان لەلایەن سیستەمی خۆماڵیی مێرسادی جوڵەکەر، لە هەوڵەکانی دیکەی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران لە قۆناخی یەکجاریی مانۆڕی هاوبەشی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی "بەرەڤانیکارانی ئاسمانی وەلایەتی٩٨" لە سمنان بوو.
سیستەمی مێرسادی جوڵەکەر لەوێنەی سیستەمە خۆماڵییەکانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە توانای جوڵەی خێرای هەیە بەئامانجی نەناسران وئاشکرانەبوونی شوێنی جێگیربوونی سیستەمە بەرگرییەکان.
مەشق و مانۆڕی هاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی "بەرەڤانیکارانی ئاسمانی وەلایەتی٩٨" لەناوچەی گشتیی سمنان، لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای تاران لە رۆژی پێنج شەممەوە بەئامانجی بەهێزکردنی ئامادەیی جەنگی، زیادکردنی توانای بەرگریی ئاسمانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەبارودۆخی نزیک بە شەڕی ڕاستەقینەو لە ناوچەیەک بە ڕووبەری٤١٦ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆش لە ناوچەی گشتیی سمنان دەس پێ کرا.
لەومانۆڕەدا، چەشنی جۆراوجۆری سیستەمی خۆماڵیی مووشەکی و ڕاداریی بەرزایی نزم، مامناونج و بەرز ، هەڵمەتی بەرەوڕووبوونەوەی جۆرەکانی هەڕەشەی ئاسمانی ئەنجام دەدەن.
ئەو مەشقە سەربازییە، کۆپی کرانی ناوچەی گشتیی کەنداوی فارس بەتایبەت گەرووی هۆرمزە.
........
340